په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی
ووتاره‌کان
دابه‌زاندنه‌کان
مه‌کۆی ماڵپه‌ڕ
به‌سته‌ره‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
September 05 2008 16:58:37
پێرستی سه‌ره‌کی
په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی
ووتاره‌کان
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
مه‌کۆی ماڵپه‌ڕ
به‌سته‌ره‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
مالپەڕی پێشوی خورماتوو
ئامار
میوان: 1
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:10
تازه‌ترین ئه‌ندام:
Oddie85
amar
په‌یامی خۆش هاتن بۆ میوانه‌کانی ماڵپه‌ڕ
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی خورماتووماڵپەڕی خورماتوو ماڵپەڕی هەموو کوردێکی دڵ سۆزە
خیانەت
خۆزگە سەد ساڵ ئەشکەنجەمت بدایە
بەکێبڵ و ئاگر بمیان سوتانایە
بەس خیانەتی تۆم نەدیایە
کەبێ زەوقی کردم لە هەموو لایە
بۆ توڕە بوی سەیرم کردی
خۆ من هەر دڵدارە شەمنەکەی جارانتم
تەنها ویستم وێنەیەکی تۆ بگرم بەکامیرەی چاوم
ئای لە داخی ئەم زەمانە
هەمووی خاینە و بێ ئیمانە
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی July 17 2008 02:57:49
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 17 خوێندراوه
دابڕان
زمانی خۆم دەبڕم گەر ناوت بێنێ
مەگەر هۆشم لە لا خۆم نەمێنێ
ناوت بێتە سەر زمانم
چونکە لە خۆشەویستی تۆ زۆر پەشیمانم
تۆ هاتیتە دڵمەوە بە نازداری
وا ئێستا دەر ئەچی بە غەمباری
هەتاکو لە ژیاندا ماوم دەزانم هەر دڵ شکاوم
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی July 16 2008 05:47:01
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 18 خوێندراوه
دەبێت لەبەرامبەر هیواکوژەکانمان بێ دەنگ نەبین...
ئارەزو ئەو وشەیەیە کە ئێمەی مرۆڤ لەهەموو قۆناخەکانی تەمانماندا ئەو پرسیارەمان لێ دەکرێ، ئاخۆ ئارەزوى تۆی منداڵ چییەو منی گەنج دەبێ چی بێ و تۆی ژن دەبێ چ خەون و ئاواتێکت هەبێ یا تۆی سیاسی و کرێکار و جوتیار و ...هتد، دەبێت هیوایەتمان چی بێت؟ ئاخۆ لەپێناو ئەو هەموو هیوایانەى کە هەمانە هیچ کارێکمان کردووە بۆ جێبەجێکردنی؟ ئەى کێن ئەوانەى کە هیواکانمان دەکوژن و زیندەبەچاڵی دەکەن؟ ئاخۆ تۆی مرۆڤ تادواڕادە لەهەوڵداندای بۆ هێنانە دی هیواکانت، یا هەر هیواخوازیت و هیچیتر، یان هیواکانت مردووە و ئیدی باوەڕیشت بەهیوا نەماوە و ئەم پرسیارەش جێدەهێڵم بۆ خوێنەری بەڕێز ئاخۆ تۆ کامیانی؟
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی May 04 2008 05:49:15
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 48 خوێندراوه
بەخێربێن حوشترەکان بۆ کوردستان .
لە هیچ کاتێکدا حوشتر لە کوردستان نەبووە وا ئیستە لە کوردستانن و بە ئازادانە ئەژین . ئەم وینەیە لە سنوری چیای حەمرین گیراوە .
لە درێژەی بابەت وێنەکە بە گەورەیی ببینە
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی May 01 2008 04:22:29
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 53 خوێندراوه
مانای شۆڕش
مانای شۆڕش
ئەگەر بمانەوێ پیناسەیەکی کورتی بکەین دەڵێین (گۆڕان کارییەکی ڕیشەیی و بنەڕەتی و یەکلاکەرەوەیە کە ئەیەوێ کۆمەڵگا بگۆڕێ لە رژێمێکەوە بۆ رژێمێکی تر جیاواز لەوی پێشوو) بۆیە پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەین کە شۆرش دەچێتە ژێر چەترەکەیەوە .
1/ واقعی گەندەڵی کەنابێ و ناکرێ بەردەوام بێت .
2/ شۆرشگێڕان کەهەڵدەستن بەگۆڕانی یەکلاکەرەوە ، بەر پرسی بنیادنانەوەی ڕژێمی تازەن .
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی April 30 2008 06:07:04
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 35 خوێندراوه
نامەیەک بۆ گەنجە سەر لێشێواوەکانی وڵاتەکەم
ن:عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
کۆمەڵێ هۆکار وای لێکردم کە گەنجان پەیوەست بکەم بە سەر لێشێواویەوە، ئایا سروشتى ئەم وڵاتە وایە کە ئێمە تێدا دەژین لاوەکانمان بەرەو سەر لێشێواوی دەبات، یان گەنجەکان خۆیان هۆکارن بۆ ئەوەى وایان بەسەربێ، یانژی خەتای ئەو هزرە پاشڤەرۆیەیە کە گەنجەکانمان تووشی سەر لێشێواوى دەکات، یانیش ئەو دەسەڵاتە بە (زانابوون) دەوێت لاوەکانمان وایان لێ بێ یان (بێ زانابوون) و بێ‌شک ئەوان هۆکاری سەرەکین، یان شێوازى ئەو سیستەمەی کە پەروەردە دەکرێن هەڵەیە.
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی April 10 2008 11:45:15
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 39 خوێندراوه
كرێچییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی خانوو په‌نا بۆ مۆبایل ده‌به‌ن...
هه‌زاران كرێنشین هیوای خۆیان به مۆبایلدا هه‌ڵده‌واسن، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه له‌گرفتی نیشته‌جێبوون ڕزگاریان ببێت.
كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان، ڕێگه‌یه‌كی تازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج، ئه‌ویش به دیاریكردنی خانویه‌ك بۆ ئه‌وهه‌زاران كرێنشینه‌ی كه‌زۆرترین كورته نامه ده‌نێرێت.
ته‌نها خانویه‌ك بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌زاران له‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه گرفتی نیشته‌جێبونیان هه‌یه ناچارببن به‌ختی خۆیان له‌ڕێگه‌ی كورته نامه‌ی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیه‌وه تاقیبكه‌نه‌وه.
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 31 2008 14:08:22
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 50 خوێندراوه
شار
"
پێشکەشە بەوانەی ئەم رۆژەیان درەست کرد ، نەک دانیشتووی سەر کورسی دەواری ئەمڕۆ و بێ‌ئاگان لە میللەت"
ئەی شارەکەی چۆار مێخە کێشراو
ئەی شارە لەت بوەکەی دەست
ئەنفالچیان
ئەی شارەکەی بەرگی بوکێنی
بەچاوی خۆی قەت نەدی
ئەی شارەکەی دەست
قڵیشاو و پێخاوس
ئەی شارە
دێهاتە لە خاج دراوەکان
ئەی شارە رەشپۆشەکەی
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 29 2008 11:40:32
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 43 خوێندراوه
بەفیداتبم ئەی کوردستانەکەم
بەفیدات بم ئەی کوردستانەکەم
ئەی وڵاتە پڕ شەهیدەکەم
ئەی وڵاتە خەمگینەکەم
ئەی وڵاتە خێر لەخۆنەدیوەکەم
ئەی کوڕە بێ دایکەکەم
ئەی ئەستێرە بێ ئاسمانەکەم
ئەی ماڵە بێ چراکەم
ئەی بولبولە بێ باڵەکەم
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 29 2008 11:32:51
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 43 خوێندراوه
دوری تۆ و تەنهایی من
تۆ بۆ لێم دوری ئەی هەناسەکەم
تۆ بۆ لێم دووری ئەی سۆمای چاوەکەم
تۆ بۆ لێم دوری ئەی دڵ و جەرگەکەم
تۆ بۆ لێم دوری ئەی گشت کەسەکەم
دوری تۆ هێندە سەختە بەقەد مەرگە
دوری تۆ وای لێکردم کە لە ژیانی خۆم بێزاربم
ئەی تەنهایی من .... ؟؟!!!
من لە دوری تۆ هەموو رۆژێکم مردنە
من لە دوری تۆ هەردەم بێکەسم
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 29 2008 11:14:17
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 48 خوێندراوه
کەی دێتەوە
دە پێم بڵێ خۆشەویستم
لە تۆ زیاتر کێیە
ژیان ئەشق لە چاوانما بنوسێتەوە
دە پێم بڵێ خۆشەویستەکەم
ئەی پەپولە نامۆکە .. ئەی خانمە یەکجار دوورەکە
ئەی ئەو کەسەی خوا پێی نەبەخشیم
ئەی سێبەری ئاگری ئیشق
ئەی تاکە مۆمی ژینی تاریکم
کەی دێیتەوە
دەتۆ پێم بڵێ ئەی مانگ
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 29 2008 10:37:26
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 50 خوێندراوه
وةلآمي نامةيةكي هاوريَيةكي دوور ولآت... بەشی دووەم
بەشی دووەم
نامەکەت گەیشت و پاش تاسە بردنەوەیەک و حەسرەتێک دووبارە خوێندمەوە و سێبارەشم کرد ، بەڵام ڕەنگە پێت سەیربێت کە بڵێن تاکو ئەو نامەیەم خوێندەوە سێ کاتژمێرم پێویست بوو ، چونکە یەکەم دێڕم خوێندەوە و کارەبا نەعلەتێکەی بەناو (وەتەنی) تارا و پچڕا ، تاکو برای خاوەن داینەمۆ (مۆلیدە) هەستا و بەناز و هەزار سڵاوات چوو داینەمەۆ هەڵکات من لەملاوە لەعارەقەی خۆمدا غەرق بووم بەناچاری چوم هەر چۆنی بێت مەسینەیە ئاوم پەیدا کرد و چومە حەمامەوە .
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 28 2008 04:33:56
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 43 خوێندراوه
وەڵامی نامەیەکی هاورێیەکی دوور وڵات...1
هاورێ نامەکەت گەیشت و پاش ماچ کردنی و باراندنی فرمێسک بەسەریدا ، خوێندمەوە دەپرسی شار چۆنە و بەرەو چ ئاقارێ دەڕوا ؟ هاورێ شار ! با ناوی بنێین شار ! هیچ لایەنێکی نەگۆڕاوە بەڵکو بەرەو خراپی و پیری هەنگاوی بێئومێدی دەنێ ! ئاخر شار چۆن جوان و گەنج و ڕازاوە و گەشاوە بێت ، کە کەسانێ هیچ خەمی نەخۆن و پێوەی ماندوو هیلاک نەبوون و نابن ! کە چی ئەمڕۆ بەقودرەتی قادر بەرپرسە و لە سەر کورسی دەوار ببڕ ِو بکوژ خۆیەتی ! ماڵەکەی خۆی پۆشتە و پەرداخ و کوڕوکچانی لە هیچیان کەم نەبێ .
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 28 2008 04:30:46
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 40 خوێندراوه
دڵم لاتە
تەنها شیعرە ئەو دەروازەی وەفای پێدەنێرم بۆتۆ
تەنها دەریایە زۆر وشکە لەچاو چاوانی من بۆ تۆ
لە شیعرێکا دڵم دەنێرم مەبەستی بخوێنەرەوە
پاشان لەسەری بنوسە دڵی منیش دیار بۆتۆ
ئەگەر خۆم بێم بەلاتەوە ؟ ڕازی دڵمت لاباس بکەم؟
دەشێ بڵێی من کچێکم خواوەند کردومێتی بۆتۆ
کێ لەخەیاڵی دا بوو من و تۆ ئەبین بەیار
من شوان و خەڵکی لادێ و تۆ مامۆستا و ئەهلی شار
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 28 2008 04:16:38
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 47 خوێندراوه
دووز خورماتوو لە خوێندنە وە یە کى کورت‌دا
دە سپێک
قە زایى دووز خورماتوو شارێکى تە واو لە بیرکراوى کوردستانە هە رچە ندە دیرۆکە کە ى زۆر کۆنە لە رووى دروستبونیە وە .دە ڤە رێکە پڕە لە مرۆڤى شۆڕشگێرو قارە مان بە ڵام مە خابن کاتێک باس لە شاروشارۆچکە کانى باشورى کوردستان بکرێ کە س بگرە لە دیرۆکڤانانیش ئە م شارە یان بە بیرنایە تە وە تە نیا چە ند نوسە رو مێژونوسێک نە بێت لە ناوپە رتوکە کانیاندا ئە گە ر کورتیش بێت باسێکیان دە ربارە ى ئە م قە زا دێرینە کردوە لێرە دا منیش بە پێویستم زانى دووزخورماتوو لە خوێندنە وە یە کى کورت‌دا بخە مە روو..
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 27 2008 04:18:38
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 59 خوێندراوه
هەنارێک لەسپێدەیەکی زستاندا...!!
بەیانییەکی زوو بوو دەنگی هەورە تریشقە دەهات و بارانیش لێزمە لێزمە دەباری، ئەو رۆژە سەرەڕای ئەوەی رۆژێکی پڕ ناسۆر و تاڵ بوو، رۆژێک بوو جیاواز لەرۆژانی رابردوو، زستانێکی تاڵ بوو، بەڵام تەنها و تەنها ئەو رۆژە لەهەموو رۆژانی دی جیاواز بوو، کاتێک "هەنار" چووە دەرەوە، هەستی دەکرد بۆنی خوێن دێ، بەڵێ بۆنی خوێن، سەری والێشیوابوو نەیدەزانی لەخەیاڵدایە، یانژی لەم دونیایەدایە و بەئاگایە، دوای ئەوەی کە هەندێ کەشەکە پاکەوە بووەوە، لەپڕ دەنگی تاق و تریقە دەهاتە گوێی،
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 27 2008 03:16:59
درێژه‌ی بابه‌ت
·
0 سه‌رنج
· 36 خوێندراوه
هاوسەر لە ڕوانگەی ویژدان دا
پێم وایە کە ڕاستیەکی خواییە بونی ئەو توانا عەقڵییەی لە پیاواندا کە ڕێگای بۆ واڵا دەکات چۆن هەڵس و کەوت لە گەڵ لایەنە جیا جیاکانی ژیانی ڕۆژانەی بکات تاوەکو پێ بوترێ پیاو ، لە هەمان کاتدا لە ژنانیشدا جۆرە توانایەکی عەقڵی ئەو هەیە کە ئاسانکاری ژیانی بۆ ساز دەدا ، بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە بەحۆش دێ : ئایا هیچ جیاوازیەکی ڕون لە نێوان ژن و پیاو یان بڵێین هاوسەر و مێرد دا بەدی دەکرێ لەبارەی دەرونیە وە بەشێوەیەکی گشتی و پەند و ئاخافتن بەشێوەیەکی تایبەتی .... ؟
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 27 2008 03:03:15
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 36 خوێندراوه
نامەوێ
نامەوێ
بێیت و
بتبینم
بە بینینت پەست دەبم
دەبمە بورکان
دەبمە لافاو
دەبمە زریان
هەموو شتێ دەسوتێنم
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 27 2008 02:53:47
درێژه‌ی بابه‌ت
·
2 سه‌رنج
· 39 خوێندراوه
بە بێ هیچ تەعلیقێک فەرمون سەیری ئەم وینەیە بکە
تێبیتی وێنەی گەورە لە درێژەی بابەت ببینە
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 26 2008 14:18:14
درێژه‌ی بابه‌ت
·
3 سه‌رنج
· 67 خوێندراوه
چی دەزانی لە کاریگەری رەنگەکان لە سەر باری دەروونی مرۆڤ
رەنگەکانی سروشتی رۆڵێگی زۆر گرنگیان هەیە، لە ژیانی مرۆڤ و باری دەرونی ، زانایانی دەروونناس کە گەیشتە ئەم راستیە کە رەنگەکانی ڕۆڵێکی زۆردەبینن لە گۆرینی هەست بیرکردنەوەی مرۆڤ . بۆ نمونەوەی لەم خشتەیەی خوارەوە دیارکراوە.
1- مۆر: پاڵنەرە بۆ خەولێکەوتن.
2- شین: هێمن و ئارامکردنەوەی دەروونە.
نێردراو له لایه‌ن
xurmato
له ڕۆژی March 26 2008 13:59:45
درێژه‌ی بابه‌ت
·
1 سه‌رنج
· 37 خوێندراوه
په‌ڕه‌ی 1 له 2
1
2
>
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه
کرته لێره بکه
بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
ئه‌ندامی ڕاپرسی
ئەم ماڵپەڕەت پێ چۆنە
باشە
خراپە
مام ناوەندە
پێویستی بە چاک کردنەوەیە
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌یت پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه
هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ خورماتوو© 2008 - 2006
داڕێژراوه به سكریپتی
PHP-Fusion
، کراوە بەکوردی لە لایەن
خورماتوو
|
4025
سه‌ردان